مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ ناكۆكییه‌كی جه‌وهه‌ری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه نییه‌و ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه له تاران له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبوه‌ته‌وه.
پزیكشیان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تی، ئێران و روسیا پشتبه‌ست به توانا هاوبه‌شه‌كانیان و به سودوه‌رگرتن له دۆخی ناوچه‌كه‌و جیهان، ده‌توانن رۆڵێكی كاریگه‌رییان هه‌بێت له به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیرییه‌كی هه‌میشه‌یی و په‌ره‌پێدانی سیسته‌مێكی جیهانی فره‌جه‌مسه‌ردا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه خاوه‌نی هاوبه‌شیی زۆره له بواری كولتوری بیروباوه‌ڕدا و هه‌میشه هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تی و هاریكاریی هاوبه‌ش په‌ره‌پێبدات.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئێران هیچ ناكۆكییه‌كی جه‌وهه‌ری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه نییه‌و ئاماده‌یه كێشه‌و ئاڵهنگارییهكان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و وتوشیه‌تی "ئه‌وه ده‌ستوه‌ردان و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا كه بونه‌ته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی له ناوچه‌كه‌ماندا."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پێمانوایه بونی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه، هیچ به‌رهه‌م و سودێكی بۆ ناوچه‌كه نه‌بوه‌و نابێت جگه له زیادكردنی گرژی و ناكۆكی و ناسه‌قامگیریی.
پزیشكیان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئێران پێشوازی له هه‌ر جۆره پێشنیار و كاركردنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات له بواره‌كانی ئاشتی و ئاسایش و په‌ره‌پێدانی ئابوریی و هاوكاری كولتوری و زانستی و باوه‌ڕیشی وایه كه سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام له‌ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌ی به‌رامبه‌ر و به‌شداری وڵاتانی ناوچه‌كه‌و رێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه ره‌واكانی هه‌مو لایه‌نه‌كان دێته‌دی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لای خۆیشییه‌وه سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسا جه‌ختی له به‌هێزكردنی هاریكاریی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی دیكه له‌وانه نه‌وت و گاز.