زه‌یدی: ئامانجمانه‌ به‌رهه‌می نه‌وت بگه‌یه‌نینه‌ 10 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا
  2026-11-05     

عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌شدارن له‌ پڕۆژه‌ی هێڵی بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق، جەختی کردەوە کە ئامانجی حکومەت بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نه‌وته‌ بۆ 10 ملیۆن بەرمیلی رۆژانه‌ و ڕژدیشه‌ لەسەر لابردنی سه‌رجه‌م ئاستەنگەکان.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە نوێنەرانی هاوپەیمانی ئەو کۆمپانیایانە کرد کە بەشدارن لە پروژەی هێڵی بۆرییه‌كانی گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق بۆ بەندەرەکانی سەر دەریای ناوەڕاست و دەریای سور.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، زه‌یدی لە کۆبونەوەکەدا جەختی کردەوە لە "پەیڕەوکردنی سیاسەتی دەرگای كراوه‌ لەلایەن حکومەتەوە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و بیرۆکراسی، لە سایەی ئەو ئامانجانەی کاری لەسەر دەکات سەرەڕای سەختی و ئاڵنگارییەکان".

سەرۆک وەزیران ئاماژەی به‌ ئامانجی حكومه‌ت دا کە جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکاتەوە بۆ (10) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و وتیشی، حكومه‌ت رژدە لەسەر لابردنی هەمو کۆسپەکانی بەردەم ئەم پڕۆژەیە كه‌ پشتیوانی گەشەپێدان ده‌كات لە عێراق لە ڕێگەی زیادکردنی قەبارەی داهاتەکان و پێگەی عێراق لە دابینکردنی وزە لەسەر ئاستی جیهان.

زه‌یدی ونیشی کردەوە کە "باشترکردنی دۆخی ئابوری و گەشەپێدانی ئەم سێکتەرە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی و ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان دەبێت"، جەختیشی کردەوە لە "پشتبەستن بە نرخگەلێکی واقیعی کە بگونجێت لەگەڵ تێچوی بەرهەمهێنان و ئەو کوالێتییەی پێشکەش دەکرێت".

سه‌رۆك وه‌زیران وتیشی، "شەریکایەتی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان و کۆمپانیا فره‌ره‌گه‌زه‌كان چه‌ندین كاریگه‌ری ئەرێنی گرنگی دەبێت"، جەختیشی کردەوە کە "ویلایەتە یەکگرتوەکان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان پشتیوانن لە بەهێزکردنی شەریکایەتی ئابوری لەگەڵ عێراق"، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی پاراستنی سەروەری عێراق و سەقامگیرییەکەی و جەختکردنەوە لەسەر کاری هاوبەش بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×