نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین هه‌واڵی داخستنی نه‌خۆشخانه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه‌و
ده‌شڵێت؛ نه‌خۆشخانه‌كه كراوه‌یه‌و به‌رده‌وامه له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی.
ئاوێنه: راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین، ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌واڵی داخستنی نه‌خۆشخانه‌كه بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه"ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه
ده‌نگۆی داخستنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان هه‌یه و گوایه له ئێستادا داخراوه! له ئه‌نجامی
سه‌ردانیكردنی لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان
به‌مه‌به‌ستی پشكنین، كه ئه‌و لیژنه‌یه له‌چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه
ناحكومه‌تییه‌كاندا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئێمه‌شیان كردوه و به‌ڕێزه‌وه هاتون
و به‌ڕێزیشه‌وه به‌ڕێكراون."
وتوشیه‌تی"نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كراوه‌یه‌و به‌رده‌وامه
له خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست، ده‌توانن سودمه‌ند بن له ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه
ته‌ندروستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"هه‌ر زانیارییه‌ك به‌ناوی ئێمه‌وه سه‌باره‌ت
به ئیش و كاره‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه راو بۆچون و دیدی ئێمه نییه."
نه‌خۆشخانه‌كه سوپاسی په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌ی ته‌ندروستی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كردوه كه
له‌گه‌ڵیاندا له‌سه‌ر هێڵ بون بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.