پۆمپیۆ بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران: وێنەو ڤیدیۆو زانیاریمان بۆ بنێرن
  2019-11-22       747       

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات ڤیدیۆو وێنە و زانیارییان لەبارەی "سەرکوتکارییەکانی رژێمی ئێران" بۆ بنێرن.

ئاوێنە: پۆمپیۆ، ئەمڕۆ هەینی لە تویتێكدا رایگەیاند"خۆپیشاندەرانی ئازای ئێران! ڤیدیۆ، وێنەو زانیارییەكانمان لەسەر سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بۆ بنێرن."

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی"ئەمریكا ئەو پێشێلكارییانە ئاشكرا دەكات و سزای بكەرانیان دەدات."

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاندبو"ئیران بە ئەندازەیەك بۆتە وڵاتێكی ناسەقامگیر كە رژێم ئینتەرنێتی بەتەواوەتی بڕیوە تاوەكو خەڵكی ئێران نەتوانێت لەبارەی ئەو توندوتیژییە بێشومارەوە قسە بكات كە لەنێو ئەو وڵاتە رودەدات."

لە هەینی رابردوەوە بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە هاوڵاتیانی ئێران لە بەشێكی زۆری شارو شارۆچكەكانی ئەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەكان و ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەو هۆیەشەوە هێزە ئەمنییەكان بەتوندی روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەتەوە كە باس لە كوژرانی دەیان كەس و برینداربونی سەدانی دیكە دەكرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×