سه‌رباری رێگرییه‌كان، چاپی دوه‌می "حیكایه‌تی ریفراندۆم" چاپكرا
  2019-02-10       2669       

سەرباری رێگرییەكان و دواكەوتنی، چاپی دوەمی "حیكایەتی ریفراندۆم" بەكۆمەڵێك بابەتی نوێ‌ و بەقەبارەیەكی جیاوازتر، بەچاپ گەیشت.

ئاوێنه‌: چاپی دوه‌می كتێبی "حیكایه‌تی ریفراندۆم" ده‌بو زوتر تەواو ببێت، لەلایەن بەشێك لەچاپخانەكانی هەولێر رەتكرایەوە چاپ بكرێت و سەرەنجام لە سلێمانی چاپكرایەوە.

سەرتیپ جەوهەر نوسەری كتێبی حیكایەتی ریفراندۆم بە (ئاوینە)ی راگەیاند؛ چاپی دوەم كۆمەڵێك بابەتی نوێ و چاوپێكەوتنی نوێ لەخۆ دەگرێت.

وتیشی؛ لەهەولێر ویستویانە چاپی بكەن، بەڵام چاپخانەكان چاپیان نەكردوە.

رونیشیكرده‌وه‌؛ چاپی یەكەم نەخراوەتە بازاڕو  بەدیاری دابەشیان كردوە، بۆ ئەمجارە خستویانەتە بازاڕ تا خەڵك بیبینێت، لەسلێمانی چاپی دوەمیان كردوەو ئێستا لەكتێبخانەكان دەستدەكەوێت.

بەقسەی نوسەری كتێبەكە هۆكاری رەتكردنەوەی چاپكردن لەلایەن بەشێك لەچاپخانەكانی هەولێر ئەوە بوە كە باسی ریفراندۆم و حەقیقەتی روداوەكانی كردوە، بۆیە ئەوانەی رەتیانكردۆتەوە لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بێت كە ئەو چاپخانانە نایانەوێ‌ كێشەیان بۆ دروست ببێت و یه‌خه‌گیربكرێن له‌لایه‌ن حزبه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×