2019-02-13   1338     
دوای پشكنینی كاڵا‌و شمەكەكان بریار دەدرێت ،هه‌موو ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت له تاقیگه‌كانی زانكۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و كوالێتی كۆنترۆڵ پشكنینان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی پشكنینه‌كان بڕیار ده‌درێت.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆران قادر؛ سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی بۆ بازاڕ وشوێنه گشتیه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت له تاقیگه‌كانی زانكۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و كوالێتی كۆنترۆڵ پشكنینان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
وتی؛ هه‌موو ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه گومانیان لێ ده‌كرێت، نمونه‌یان ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت بۆ پشكنین كه به‌شێكی زۆر له كاڵاوشمه‌كه‌كان له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی، جۆره‌كانی گۆشت و باڵنده له‌لایه‌ن ڤێتێرنه‌ری، سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی و كوالێتی كۆنترۆڵی سلێمانیه‌وه هه‌روه‌ها به‌شێكی تری پشكنینه‌كان له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانی زانكۆی سلێمانیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
وتیشی؛ به‌نوسراوی فه‌رمی وه‌ڵامی پشكنینی كاڵاوشمه‌كه گوماناویه‌كه ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێت، لیژنه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامی پشكنینه‌كه بڕیار ده‌دات، كه ئه‌وشتومه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان دێت یاخود پێویسته له‌ناوبرێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رونیكرده‌وه؛ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی كه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و كێشه‌یان نیه، راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له پشكنین ده‌رناچن و وه‌ڵامه‌كه‌یان به " شیاوی به‌كارهێنان نیه " ده‌درێته‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی رێكاری پێویست ده‌كرێنه‌وه.