ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن
  2019-02-16     
به‌هۆی زوو تێكچونی پێكهاته‌كه‌ی، لەبارەی ئاوی خواردنەوەی له‌ده‌به‌نراو هۆشداری دەدرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن. 


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند؛ بەهۆی تیشكی خۆره‌وه‌ کارلێک کردن لەنێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنەوە تێی دەکەن، پێكهاته‌كه‌ زوو ده‌گۆڕێت شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت بۆیه‌ لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداری سەرجەم کارگەکانی کردۆتەوە لەکاتی گواستنەوەیدا بەتەواوی داپۆشراوبن و ده‌به‌ و ئاوه‌كه‌ی ناوی دوربن له‌ تیشکی خۆر. 


وتی؛ بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، لیژنە هاوبەشەکان رێگری لەو بارهەڵگرانە دەکات به‌ سەردانەپۆشراوی له‌كارگه‌كان یاخود له‌ كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه‌‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو دەگوازنەوە بۆ بازاڕ و چێشتخانەو مارکێتەکان، دەست بەسەردا ئوتۆمبیله‌كه‌دا دەگرێت.



 وتیشی؛ پێشتریش دوکان و مارکێتەکان ئاگادار کراونەتەوە لەکاتی عەمبارکردندا نابێت خواردن و خواردنەوەکان لەبەر تیشکی خۆر دابنرێت، بەهەمان شێوە بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لەبەرئەوەی پێش وادەی بەسەرچونیان زوو خراپ دەبن و زیان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکەن.



ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌؛ هەرکارگە، بارهەڵگر، مارکێت و شوێنێک پابەند نەبێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لەبەرتیشکی خۆر دابنێت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگریێتە بەر.


سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکان داوا لە هاوڵاتیان دەكات؛ لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا هەر ماركێتێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراوی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن، تەنها لەو شوێن و ماركێتانە ئاوی 
خواردنەوە بكڕن كە ئاوەكەیان لە جێگای تایبەتدا داناوە.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×