لە پەخشی راستەوخۆدا پێشکەشکارێکى "ئێن ئاڕ تی دو" توشی جەڵتەی دڵ بو
  2019-12-23       6038       

لە پەخشی راستەوخۆدا لە بەنارمەی "ئێن ئاڕ تی دو کافێ"، بێژەری دیاری بەرنامەکە هاودەم مەحمود باری تەندروستیی تێکدەچێت و بەرنامەکە ڕادەوەستێت و بە پەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە لە بەرنامەی ئێن ئاڕ تی دو کافێ لەکاتی پەخشکردنی بەرنامەکە و پرسیارکردنی لە میوانەکە "هەڵمەت هۆشیار"ی شاعیر، باری تەندروستیی "هاودەم" تێکدەچێت و دەبورێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئێن ئاڕ تی، ناوبراو بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو دەردەکەوێت هاودەم توشی جەڵتەی دڵ بوە و لە ئیستادا لە ژێر چاودرێری پزیشکدایە.

بەرنامەی ئێن ئاڕ تی دوو کافێ، یەکێکە لە بەرنامەکانی کەناڵەکە و ڕۆژانی شەممە و دوشەممە و چوارشەممان بەشێوەی راستەوخۆ کاتژمێر چوار پەخشدەکرێت.

هاودەم مەحمود ساڵی ١٩٨٠ لەدایکبوە، ١١ساڵە لەبواری ڕاگەیاندندا کاردەکات، زیاتر لە دو ساڵە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەک پێشکەشکار کاردەکات.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×