2020-01-14   888     
غوڵام حسێن ئیسماعیلی، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگەیاند، ''به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیداربوون به رووداوی خستنەخوارهوهی فڕۆكه ئۆكراینییهكهوه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ركراون''.
ئاوێنه: وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران له باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوی ئه‌و فڕۆكه ئۆكراینییه‌ی رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه خرایەخوارهوه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه نێردراوه بۆ فه‌ڕه‌نسا.
غوڵام حسێن ئیسماعیلی راشیگه‌یاند کە ماوه‌ی 72 كاتژمێر به‌سه‌ر ده‌ستپێكی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تێپه‌ڕیووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، غوڵام حسێن ئیسماعیلی له‌باره‌ی پرسی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باڵیۆزی به‌ڕیتانیا له تاران دوا و وتی، ''به‌شداریكردنی باڵیۆزی به‌ڕیتانیا له خۆپیشاندانه‌كاندا و وێنه‌گرتنی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قبوڵکردن نییه''.
ئیسماعیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌م جۆره كه‌سانه به ''كه‌سانی نه‌خوازراو'' ناوده‌برێن و گه‌لی ئێران چاوه‌ڕوانه باڵیۆزه‌كه‌ی به‌ڕیتانیا دەربکرێت.