2020-01-15   908     
سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی عێراقی رایگەیاندووە کە ٣ وڵات رەتیان کردووەتەوە لە باڵیۆزخانەی عێراق رێورهسمی تایبهت بە پرسەی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بکرێتەوە.
ئاوێنه: سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی تایبەت بە روسیا تودەی قسەی کردووە ئاماژەی بەوە داوە، ئەمریکا رێگەی بە باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن نەداوە تۆماری (سجل) تایبەت بە پرسەی کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بکرێتەوە و رایگەیاندوە، ''کونسوڵخانەی عێراق لە دیترۆیت رووبەڕووی رێکاری ئەمنی گەورە بووەتەوە بۆ نەکردنەوەی تۆماری تایبەت بە پرسەکە''.
هاوکات لە سەرچاوەکە دەڵێت، ''ئیمارات رێگری نەکردووە لە کردنەوەی تۆماری پرسە لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەبو زەبی سەرەڕای ئەوەی سیاسەتەکانی نزیکە لەو وڵاتانەی کە نەیانهێشتووە''.
شایەنی باسە بەرپرسەکە بە رووسیا تودەی راگەیاندووە کە هەریەکە لە ئەمریکا و بەحرێن و سعودیە رێگرییان کردووە و نەیانهێشتووە لە باڵیۆزخانەکانی عێراق تۆماری تایبەت بە پرسەی موهەندیس بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ماوەکانی پێشوو محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق بڕیاری دەرکردبوو بۆ سەرجەم باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی دەرەوەی عێراق کە دەبێت تۆماری پرسەی کوژراوانی حەشدی شەعبی بکرێتەوە.