وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لەهەرێم تۆمار نەکراوە
  2020-01-28     
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لەهەرێمی کوردستان تۆمار کرابێت.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی و دامودەزگاکانی میدیا ڕایدەگەیەنێت کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لەهەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوە.


ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی و دامودەزگاکانی میدیا ڕایدەگەیەنێت کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوە.

بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردۆتەوە.
لێرەدا هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندروستی زۆر بەووردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و ڕێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها ڕایدەگەیەنین کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO
لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە داناندرێت.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×