وەزارەتی تەندروستی چین لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەدوێت
  2020-02-02       1439       
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی چین رایگەیاند، بە سەدان کەس لە نەخۆشی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی چین باسی لەوە کرد کە تا ئێوارەی دوێنێ شەممە، ٣٢٨ کەس بە تەواوی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاربوون و لە نەخۆشخانەکان بەڕیکراون.

لە رۆژی سەرهەڵدانی ئەو ڤایرۆسەوە ٣٠٤ کەس فیانیان لەدەست داوە و تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری دواییشدا ٤٥ کەسی دیکە بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×