2020-02-05   1062     
سبەینێ دانیشتنێکى دیکەى دادگایى کردنى مەزهەر خۆراسانى بە تۆمەتى ''سوکایەتیکردن بە ژنان'' بەڕێوەچدەچێت، سکاڵاکارێکى کەیسەکەش دەڵێت: هەوڵى بەلاڕێدابردنى کەیسەکە دەدرێت و ئەو مامۆستا ئایینیە سوکایەتى بە ژنان کردوە.
ئاوێنه: بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە (٦/٢/٢٠٢٠) لە هەولێر دانیشتنێکى دیکەى دادگایى کردنى مەلا مەزهەر خۆراسانى لەسەر سکاڵاى چەند چالاکوان و رێکخراوێکى ژنان، بەتۆمەتى ''سوکایەتیکردن بە ژنان'' بەڕێوەبچێت.
بەهار مونزیر، یەكێك لە سكاڵاكارەكان راگەیاند، ''سورین لەسەر سکاڵاکانمان لەبارەى ئەو سوکایەتیەى مەلا مەزهەر بە ژنانى کردوە''.
ئاماژەى بەوەکرد، قسەکانى مەلا مەزهەر سوکایەتى پێکردن بووە بە ئێمە، بۆیە رومانکردوەتە دادگا بۆ ئەوەى سنورێك بۆ ئەو بێڕێزی کردنانە دابنرێت.
بەهار مونزیر راشیگەیاند، هەوڵى بەلاڕێدابردنى کەیسەکە دەدرێت و گوایە سکاڵاکەى ئێمە لەبارەى فرە ژنى تۆمار کراوە، بەڵام مەبەستى سکاڵاکە سوکایەتى پێکردنى ژنانە.
لای خۆیەوە، مەلا مەزهەر خۆراسانی راگەیاند ژنان باسكردنی ئەم فرەژنیە بە سوكایەتی دەزانن، كەیسەکەش جگە لە باسی فرەژنی باسی هیچ شتێكی تری تێدانیە.