بۆ ئەوەی کۆرۆنا نەگریت پابەندی ئەم ڕێنماییانە بە
  2020-02-21     
تکایە بەھۆی نزیکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە چەند وڵاتێکی دراوسێی ھەرێمی کوردستان، ئێستا بۆ خۆپاراستن ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپاراستن بکە! ئەم ڤایرۆسە لە کاتێکدا تا ئێستا ھیچ چارەسەرێکی تەواوی بۆ نەدۆزراوەتەوە، پارێزیی کردن لێی، تەنھا ڕێگایە

١-پێویست بە شڵەژان و ترسی دەروونی ناکات، چونکە ترسی زیاد، بەرگریی لەش دادەبەزێنێت! خۆشبەختانە تا ئێستا کەمتر لە ٪٣ی تووشبوان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، زۆربەی تووشبوان چاکبوونەتەوە.

٢-ئاگات لە تەندروستیی خۆت و ماڵ و منداڵت بێت لە ڕێگای پاکوخاوێن ڕاگرتنی مەتبەخ و توالێت و خاولیی و قاپوقاچاخ و دەست شوشتن بە جۆرێک ھەموو دوو کاتژمێ جارێک بەلایەنی کەم بیست چرکە، بە سابوون یان ھەر شلەیەکی تر، باشترە ئاوەکە شلەتێن بێت و ڕێبکات! شلە دژە میکرۆبە کھولییەکان دەشێ وەک بەدیلێکی ئاو و سابوون بەکاربھێندرێن.
با کەشوهەوای ماڵەوەت گەرم بێت چونکە ئەم ڤایرۆسە بەرگری گەرمای کەمە و لەناودەچێت.

٣-تاوەکوو پێت دەکرێت ئەگەر زۆر پێویستی نەکرد مەچۆ قەڕەباڵغیی، کەمکردنەوەی تەوقە، ماچ و لەباوەش گرتن! ئەو ماوەیە ھەوڵبدە زیاتر کاتەکانت لە ماڵەوە بیت.

٤-ئەگەر تووشی نیشانەکانی ھەڵامەت بوویت، تکایە لە ماڵەوە بە و تێکەڵی خەڵکی مەبە، ماسک و دەستکێش و کلێنس بەکاربھێنە تا بە تەواوی چاکدەبیتەوە.

٥-ئەم ماوەیە ھەوڵبدە، خواردنی دەرەوە و سەر عارەبانە و قووتووکراو مەخۆ! لە ماڵەوەش زیاتر گرنگیی بە خواردنی میوە و سەوزەوات بدە و چەقۆی گۆشت و بابەتەکانی تری خواردن لەیەک جیا بکەوە.

٦-ئەو ماوەیە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبوو، سەردانی دەرەوەی کوردستان مەکە.

٧-ھەرکاتێک ئەم نیشانانە: تای زۆر، سەرئێشە، قورگ سووتانەوە، کۆکەی بێزارکەر، تەنگەنەفەسیی و سکچوونت بوو، سەردانی نزیکتریین چارەخانە بکە.

بەھیوای سەلامەتیی بۆ ھەموو لایەک و خوا کوردستانمان بپارێزێت.

د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ھەناو
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×