2020-02-23   2364     
دوای تۆماركردنی دوو حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیمارات، ژماره‌ی تووشبوان به‌و ڤایرۆسه له‌و وڵاته، گه‌یشته ١١ كه‌س.
ئاوێنه: له‌وباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئیمارات بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات رایگه‌یاندووه، دوو كه‌سی دیكه كه یه‌كیێكیان هه‌ڵگری رگه‌زنامه‌ی فلیپین و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌نگلادیش-یه و له ئیمارات نیشته‌جێن تووشوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام ره‌وشی ته‌ندروستییان جێگیره.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه به‌وه‌یش ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیمارات به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ١١ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه گومانیان لێده‌كرێت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبن بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌وه زیاتر له ئیمارات بڵاونه‌بێته‌وه.
پێشتر هه‌ریه‌ك له میسر و لوبنان ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا-یان له وڵاته‌كه‌یاندا راگه‌یاندبوو.