2020-02-24   3117     
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه 13 شوێنی گه‌ره‌نتیيان بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێم پێكهێناوه كه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه تا ئێستا هیچ حاڵه‌ت و گومانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه و 1400 هاووڵاتی هه‌رێم كه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه كه تیمی خێرای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان پێكهێناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.