ئەمریکا: ڤاکسینى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنامان دۆزیوەتەوە
  2020-02-26     
کۆمپانیایەکى ئەمریکى رایدەگەیەنێت، ڤاکسینێکى دژە ڤایرۆسى کۆرۆناى دۆزیوەتەوەو و بۆ تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، نمونەکەیان داوە بە حکومەت بۆ ئەوەى لەسەر کەسانى خۆبەخش بەکاریبهێنن.   

ئاوێنه‌: کۆمپانیاى مۆدێرناى ئەمریکى بڵاویکردەوە، بە هاوکارى لەگەڵ پەیمانگاى نیشتمانى تەندروستى حکومى توانیویانە ڤاکسینێک پێکوتەیەک دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا بدۆزنەوە کە دەتوانێت ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە لەناو ببات بە ناوى MRNA – 1273 .

کۆمپانیاى مۆدێرنا ئاشکراشیکردوە، نمونەى پێکوتەکەیان داوە بە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانى حکومەت بۆ ئەوەى لەسەر مرۆڤ تاقیبکەنەوە و پاشان بگاتە قۆناغى بڵاوکردنەوە.

لاى خۆیەوە رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەى بەوەکردوە، دوو ژەم لە پێکوتەکە لەسەر ٢٥ مرۆڤى خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە بۆ ئەوەى بزانرێت کاردانەوەى سیستمى بەرگرییان لە دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا چۆن دەبێت.

ئەو پێکوتە نوێیەى کە دۆزراوەتەوە کار لەسەر پێکهاتەى پرۆتینى ڤایرۆسەکە دەکات و لەناوى دەبات کە بەهۆیەوە دەتوانێت بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە و بچێتە ناو لەشییەوە.

هەرچەندە ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە لە راگەیاندنى دۆزینەوەى پێکوتەى کۆرۆنادا کاتێکى پێوانەیى تۆمارکردوە، بەڵام لەگەڵ یەکلابوونەوەى ئەنجامەکەیى و پەسەند کردنیشیدا لەلایەن حکومەتى ئەمریکاوە، ماوەى ١٨ مانگى پێویست دەبێت بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى رەسمى بخرێتە بازاڕەوە و بەکاربهێنرێت.

هاوکات لەگەڵ راگەیاندنى کۆمپانیاى مۆدێرنا سەبارەت بە دۆزینەوەى پێکوتەکە، پشکەکانى ئەو کۆمپانیا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەوە و بەهاى پشکەکانى لە بۆرسەى نیو یۆرک بە ڕێژەى ١٥% زیادیکرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئیدارەى ئەمریکا داواى لە کۆنگرێس کردوە بڕى ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخان بکات بۆ ئەوەى کار لەسەر دۆزینەوەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بکات.

تاکو ئێستا ١٤ حاڵەتى تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە، لەگەڵ ٣٩ حاڵەتى دیکە کە لەسەر کەشتى دایمۆند پرنسس بوون و لە ژاپۆن و گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەمریکا.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×