دواین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
  2020-02-29     

ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، گەیشتە زیاتر لە ٨٥ هەزار كەس، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكەش لە نیوزلەندا و وێڵز و لیتوانیا و بیلاڕوسیا و مەكسیك و نەیجیریا تۆماركرا، تا ئێستاش نزیكەی ٤٠ هەزار كەس چاكبوونەتەوە.

ئاوێنه‌: ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە بەرزبوونەوەدایە و بە پێی دواین ئامار، زیاتر لە ٨٥ هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، نزیكەی ٣ هەزار كەسیش گیانیان لە دەستداوە و نزیكەی ٤٠ هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.

لە نیوزلەندا و وێڵز و لیتوانیا و بیلاڕوسیا و مەكسیك و نەیجیریاش یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە، وەزارەتی تەندروستی بەریتانیاش ئاشكرایكرد، یەكەم هاوڵاتی بەریتانی لەسەر كەشتی (دایمۆند پرێنسس) لە ژاپۆن، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە.

شایەنی باسە لە سوید  حەوتەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە. لە ئەڵمانیاش ٦٠ كەس دووچاری ڤایرۆسەكە بوون و زیاتر لە هەزار كەسیش خراونەتە ژێر كەرەنتینەوە.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی كوەیتیش بڵاویكردەوە، زیاتر لە ٤٥ كەس لە وڵاتەكەی تووشی كۆرۆنا بوون، لە میسڕیش حەوت كەس تووشبوون، لە بەحرەین و ئیسرائیل و ئیتاڵیاش، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزبووەتەوە.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×