2020-03-07   5600     
پزیشكێكى شاره‌زای نه‌خۆشییه‌كانی خوێن په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و داوا له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات ڕێوشوێنه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به نیوه‌چڵى به‌جێنه‌هێڵن و هۆشدارى ده‌دات تا كار له‌كار نه‌ترازاوه هه‌موو هه‌رێم كه‌ره‌نتینه بكه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه؛
بۆ خاوه‌ندارانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ر له سه‌رۆكه‌وه تا تۆی خوێنه‌ری به‌ڕێز؛
تكایه كاره‌كه به نیوه‌چڵی به‌جێمه‌هێڵن تا زووه و كارلهكارنهترازاوه هه‌موو هه‌رێمی كوردستان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌تا دوو مانگ.
به‌ڕێزان و ئازیزان زۆر به‌داخه‌وه وه‌ك له میدیاكان ده‌ركه‌وتووه شاری سه‌قز كه‌وتووه‌ته قه‌یرانه‌وه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بۆیه پێویسته تا زووه ڕێگری له‌وه‌بكرێت بۆئه‌وه‌ی هه‌مان شت به‌سه‌ر ئێره‌دا نه‌یه‌ت.
لێره نیوه خۆپارێزیه‌ك ڕاگه‌یاندراوه كه شایانی ده‌ستخۆشی و جێگه‌ی ئومێده به‌ڵام من وه‌ك پزیشكێك كاره‌كان به نیوه‌چڵی ده‌بینم هه‌م له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هه‌م له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
بزانن ئازیزان ئێمه كه جگه‌رگۆشه‌كانمان ده‌به‌ین بۆ وه‌رگرتنی ده‌رزی پێكوته vaccine ڕه‌نگه به هاتوهاواری ئه‌وان ناڕه‌حه‌ت بین به‌ڵام چونكه ده‌زانین سوودی خۆیانه گوێی پێناده‌ین، هه‌رچه‌نده كه كارمه‌ندی پزیشكیش پێمان ده‌ڵێت كه منداڵه‌كانمان له‌وانه‌یه تووشی تا و ئازاریش ببێت. ڕێكاوڕێك وه‌ك ئه‌و میلله‌ته ڕه‌نگه سه‌ره‌تا به‌رهه‌ڵستی بكه‌ن و نیگه‌ران بن به بڕیاری كهرهنتینهكردنیان به‌ڵام دواتر كه به‌رهه‌می كاره‌كه ده‌بینن زۆر خۆشحاڵ ده‌بن.
لێره ده‌رگای مزگه‌وت داخراوه كه پیرۆزترین جێگه‌یه بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی و (من وه‌ك پزیشكێك به‌ر له‌و بڕیاره ڕامگه‌یاندبوو كه بۆماوه‌یه‌ك ناچم بۆ مزگه‌وت) و ئه‌وه‌ش به خێرێكی گه‌وره‌تر ده‌بینم له چوون بۆ مزگه‌وت، چونكه ژیانی خودی خه‌ڵكی موسڵمان دواتر هه‌موو كۆمه‌ڵگه، به‌و كاره پارێزراو ده‌بێت.
مادام له‌وه‌یان سه‌ركه‌توو بوون دڵنیابن كه له بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنی سه‌رتاسه‌رییش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان كارێكی ناته‌واوه به‌بێ كه‌ره‌نتینه‌كردنی سه‌رتاسه‌ری بڕوانن شارێكی وه‌ك ووهانی نۆ ملیۆن كه‌سی له یه‌ك كه‌سه‌وه تووشی ئه‌م په‌تایه بوو دواتر بینیمان چۆن ده‌تگووت بیابانی چۆڵه و كه‌س له‌ده‌ره‌وه نه‌ده‌بینرا و كونده‌په‌پوو تێیدا ده‌یخوێند. دواجار ووڵاتی چین توانی كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكات و ئێستا هاوڵاتیانی خۆی له ئێران ده‌كشێنێته‌وه كه به‌ڕاستی پێویسته ئێمه‌ش چاو له یه‌كێك له‌م دووڵاته بكه‌ین یان چین یان ئێران و ئه‌و بڕیاره‌ش كه‌وتووه‌ته سه‌رشانی هه‌موولایه‌ك بهوورد و درشته‌وه.
بزانن ئازیزانم وه‌ك ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندووه له هه‌ر بیست كه‌سێك كه تووشی كۆرۆنای نوێ ده‌بن شازده‌یان به‌سووكی ده‌یگرن (به‌ڵام ده‌بنه قوڕبه‌سه‌ری بۆ خه‌ڵكی تر چونكه ده‌یگوازنه‌وه)، سیانیان تووشی هه‌وكردنی تووندی سیه‌كان ده‌بن و یه‌كێكیش له‌و بیست كه‌سه ده‌كه‌ونه حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار. پێشبینی بكه بۆ هه‌ر بیست كه‌سێك له خزمان و دۆستانت ته‌نیا 16 یان به‌ته‌واوی سه‌لامه‌ت بن، چه‌نده ئازاربه‌خشه ئه‌وه‌نده‌ش ئاسانه بوه‌ستێنرێت ته‌نیا به كه‌ره‌نتینه‌كردنی سه‌رتاسه‌ری.
ئێمه كه نه‌توانین له چاره‌سه‌ركردن یه‌كه‌می جیهان بین به‌ڵام ده‌توانین له خۆپاراستن یه‌كه‌م بین وه‌ك ووڵاتی چین و پێش هه‌ندێك ووڵاتی ئهرووپیش بده‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت كه وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم به‌ڕێز دكتۆر سامان به‌رزنجی پسپۆڕیه‌كه‌ی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵه و باشتر له بابه‌ته‌كه شاره‌زایه.
ئازیزانم هاوڕێیه‌كم له ووڵاتی چین كه بۆ خوێندن له‌وێیه ده‌ڵێت چه‌ندان كه‌س بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ نه‌هاتنه ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رتاشخانه‌ش بۆیه گه‌یشتنه ئه‌م ده‌ره‌نجامه له ملیار و نیوێك چه‌ند هه‌زار كه‌سێك تووش بوون. به‌ڵام ئێران كه خۆپاراستنی به نیوه‌چڵی كرد بووه‌ته په‌ندی زه‌مانه و ته‌نانه‌ت ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ كیشوه‌ره‌كانی تریش ڕه‌وانه كرد، زۆر به‌داخه‌وه كه جگه له نزای خێر بۆیان هیچمان له‌ده‌ست نه‌ماوه. تا دره‌نگتر نه‌بووه زوو به‌خۆ بكه‌ون چونكه ئه‌و ڤایرۆسه له وه‌رزی گه‌رمادا كه‌متر ده‌گوازرێته‌وه و تا زستانی دابێت پشت به‌خوا یان چاره‌سه‌ر یان پێكوته‌ی خۆپاراستن ده‌دۆزرێته‌وه.
بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه مه‌به‌ستم له كه‌ره‌نتینه‌كردن quarantine بریتییه له ڕاگرتنی هه‌موو جموجۆڵێكی خه‌ڵكی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، دانانی مه‌فره‌زه بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر جوڵه‌یه‌كی ناپێویست، داخستنی مۆڵ و بازاڕ و ته‌واوی شوێنه گشتیه‌كان جگه له‌و شوێنانه‌ی كه خۆراك و سووته‌مه‌نی ده‌فرۆشن، له ژێر چاودێری ته‌ندروستی تووندوتۆڵدا بكرێنه‌وه.
سه‌ره‌تا بۆ دوو حه‌فته ڕابگه‌یه‌نرێت دواتر به گوێره‌ی ئامار و هه‌ڵوێسته‌كان درێژبكرێته‌وه. له كۆتاییدا سه‌رنجێكم بۆ نوێژخوێن و بازرگانه به‌ڕێزه‌كان، ئه‌گه‌ر لێتان بپرسین بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ نه‌چنه ده‌ره‌وه و به‌و كاره ژیانی هه‌زاران كه‌س له مردن ڕزگار ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستتان چۆن ده‌بێت؟
دوا سه‌رنجم بۆ پزیشك و كارمه‌ندانی به‌ڕێزه كه دڵنه‌وایی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، ئایا سیاسه‌تی نهعامهتان به‌دڵه؟ كه وه‌كو كهوباڕه سه‌ری خۆی ده‌خاته ژێر كونێكه‌وه تاوه‌كو دوژمن ده‌ڕوات یان ده‌یگرێت!
ئایا هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به ووتنی ڕاستی گرنگتره یان دڵخۆشكردنیان تا ده‌كه‌ونه چاڵه‌كه‌وه؟
ئایا به‌راوردكردنی كۆڤید 19 به نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت و جگه‌ره و مه‌شروب و ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ كارێكی زانستییه؟
ئه‌وه‌ی به جگه‌ره و ڕوداوه‌كانی تر ده‌مرێت هه‌ر ده‌مرێت به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان كۆرۆناشی بۆ زیاد ده‌بێت.
براتان د. هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا – پزیشكی شاره‌زای نه‌خۆشییه‌كانی خوێن.