2020-03-10   2682     
به‌رپرسانی ته‌ندروستی نیویۆرك ئاگاداریی و هۆشیاریان دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی و جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی ده‌كێشن زیاتر توشی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌بن و مردنیشیان مسۆگه‌رتره.
ئاوێنە، لوقمان غه‌فور: رۆژی 9ی مارچ بێل دی بیلاسۆ یه‌كێكی دیكه له مایه‌ره‌كانی نیویۆرك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرای كرد هه‌رچه‌نده جگه‌ره هۆكارێك نییه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامی تووشبوونانه‌ی به‌رده‌ستمانن كاریگه‌ری ترسناكی هه‌یه.
وتیشی:"ئه‌گه‌ر جگه‌ره كێشیشی هه‌وڵبده له‌ته‌نیشت كه‌سانی تره‌وه جگه‌ره مه‌كێشه چونكه دوور نییه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌بێت". باسی له‌وه‌شكرد بۆئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه ببێت به فرسه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كه‌س زیانمه‌ند بێت به ڤایرۆسه‌كه ئه‌وا وه‌ك شاری نیویۆرك چه‌ندین سه‌نته‌رمان داناوه به‌خۆرایی بۆ خه‌ڵك كه چۆن واز له جگه‌ره كێشان دێنێت.
به‌پێی راپۆرتێكی ئێن بی سی نیوز، كه‌بێل دی بیلاسۆ قسه‌ی تێداكردوه ده‌ڵێت "له ئێستادا خه‌می ئه‌و كه‌سانه‌مان كه سه‌روو 50 ساڵن و ئه‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌بێت خه‌می ئه‌وانه‌مان بێت كه جگه‌ره‌ی ئاسایی و ئه‌لكترۆنی ده‌كێشن".
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ش كه سه‌نته‌ری خۆپارستن و نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا بڵاویكردۆته‌وه له‌و 525 كه‌سه‌ی كه تا 9ی مارچ توشی نه‌خۆشییه‌كه بووبن، 212 یان جگه‌ره كێشن و له‌و 24 كه‌سه‌ش كه مردوون 20یان جگه‌ره كێش بوون، هه‌ربۆیه بێل دی بیلاسۆ پێوایه كه ئه‌م ژمارانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن جگه‌ره‌كێشه‌كان زیاتر تووشده‌بوون و ئه‌مرن.
دوائاماریش له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا كه خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10ی مارچ، ژماره‌ی تووشبوون گه‌یشته 113 هه‌زار و 378 كه‌س و مردنیش چووه 4 هه‌زارو 9 كه‌س.