2020-03-13   4603     
ئا: ئاوات عهلی
• دەرمانەکە ناوی (Remdesivir) و لەلایەن کۆمپانیای (Gilead Sciences)ی ئەمریکییەوە بەرهەمهێنراوەو پەرەی پێدراوە.
• پێشتر دەرمانەکە بۆ چارەسەری ڤایرۆسەکانی تری کۆرۆنا (سارس و مێرس) و ڤایرۆسی ئیبۆلا بەرکارهێنراوەو کاریگەری هەبووەو چارەسەری کردووە. دەرمانەکە لە ئێستادا پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی کاریگەری بۆ ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) هەبێت.
• لەئێستادا سێ تاقیکردنەوەی جیاواز لەسەر نەخۆشەکانی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند دەرمانەکە کاریگەریی لەسەریان هەیەو کاریگەریی لاوەکی بەجێناهیڵێتو یەکەم ئەنجامی تاقیکردنەوەش مانگی داهاتو لەچین تەواو دەبێت.
• دوو تاقیکردنەوەی تر لەسەر مرۆڤ بەمزووانە دەست پێدەکەن، بۆە ئەوەی تەواو دڵنیاببنەوە لە سەلامەتی دەرمانەکە.
• دەرمانەکە پێشتر لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوەو کاریگەری هەبووەو ڤایرۆسەکەی لەناوبردووە. هەروەها لەسەر مرۆڤیش تاقیکراوەتەوەو ئەنجامی باشی هەبووە.
• بەپێی زانیارییەکانی زە واڵ ستریت جۆرناڵ دەرمانەکە لە یابان بۆ ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانە بەرکارهاتووە کە لە کەشتییەکەدا توشی کۆرۆنا بوون و بەوهۆیەوە توانیویانە بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ بن.
• کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ تا ئێستا زۆر باشن و بەپێی پێشبینی زاناکان ئەم دەرمانە دەبێتە چارەسەری سەرەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
• ئاژانسی دەرمانی سویدی مۆڵەتی داوەتە کەرتی تەندروستی لە کاتی پێویستدا دەرمانەکە بۆ نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنن.
• لە ئەمریکا ڕێگە دراوە بەپێی رەزامەندی پزیشکەکان دەرمانەکە بۆ نەخۆشەکان بەکاربهێنرێت.
• کەرتی تەندروستی لە زۆربەی وڵاتان چاوەڕێی دەرچونی یەکەم ئەنجامی تاقیکردنەوە سەرەکییەکانی سەر مرۆڤ دەکەن بۆ ئەوەی بڕیاری تەواوەتی لەسەر دەرمانەکە بدەن.
• دەرمانەکە کاریگەریی لەسەر ڤایرۆسەکە هەیە و لەناوی دەبات، تەنها لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دڵنیانین و چاوەڕێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانن.
• بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا و پرۆسەی هەڵبژادنەکان و کاریگەرییەکان لەسەر ئابوریی ئەو وڵاتە، تاقیکردنەوەو بەرهەمهێنانی دەرمانەکە زۆر خێراتر دەکات.
• بە پەسەندکردنی تەواوەتی دەرمانەکە، لەکاتێکی کەمدا دەگاتە ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکە تیایدا بڵاوبووەتەوە.
هیوادارم هەمیشە لەشساغ و تەندروستبن!
جەنگەکە دەبەینەوە!