بۆ لێپێچینه‌وه‌، نوێنه‌ری چین له‌ واشنگتۆن، بانگده‌كرێت
  2020-03-14       1649       

ئا: لوقمان غه‌فوور

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگێشتی باڵێۆزی چین له‌ واشنگتۆن ده‌كات و داواده‌كات روونكردنه‌وه‌ و به‌ڵگه‌یان بداتێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه‌ له‌ شاری وۆهان.

به‌پێی راپۆرتێكی زه‌ واشنگتۆن پۆست ئه‌م لێپێچینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مریكا له‌ نوێنه‌ره‌كه‌ی چین له‌دوای تیوتێكی تشاو لیجیان وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین -ه‌وه‌ دێت.

دیڤێد ستێلویل به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و گه‌وره‌ دیپلۆماتی ئه‌مریكی له‌خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا به‌ میدیاكانی ئه‌مریكای وتووه‌ كه‌ دۆخێكی قورسه‌ بۆ كویی تییانكای باڵێۆزی چین له‌ ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها به‌رگریكردنی نوێنه‌ره‌كه‌ی چین قورس ئه‌بێت.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بێئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات به‌ رۆژنامه‌كه‌ی وتووه‌ كه‌ چین ئه‌یه‌وێت خۆی ده‌رباز بكات له‌ رۆڵێكی خراپ كه‌ له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رده‌ جیهانییه‌كه‌ و بێ ئه‌وه‌ی به‌ جیهان رابگه‌یه‌نێت.
وتیشی:"بڵاوكردنه‌وه‌ی بیردۆزه‌ی پیلانگێڕی كارێكی ترسناك و پێكه‌نیناوییه‌". ئه‌شڵێت:"ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت ئه‌م په‌یامه‌ بگات به‌ گوێی حكومه‌تی چین و ئێمه‌ لێبورده‌ نین له‌گه‌ڵیان ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ له‌به‌ر چاكه‌كاری بۆ چین و جیهان نه‌بێت".

هه‌روه‌ها ئه‌لیسا فه‌ره‌ح وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاوه‌ له‌ تویتێكدا رۆژی 13ی ئازار نوسیویه‌تی:"حزبی شیوعی چینی بڵاوكردنه‌وه‌ی پیلانگێریی و درۆ هه‌ڵه‌بژێرێت ده‌رباره‌ی بنه‌ره‌تی مه‌سه‌له‌ی كۆڤید ناینتین و هێزه‌كانی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات".

هه‌روه‌ها تائێستا شین وه‌ڵامی بۆ ئه‌م قسانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكی نه‌بووه‌، كاتێك له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی دوێنی 13ی ئازار رۆژنامه‌نووسێك پرسیار له‌ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ كرد ده‌رباره‌ی گێرانه‌وه‌ سه‌یروسه‌مه‌رانه‌ی چین، ئه‌و به‌بێ هیچ نائارامی و دوو دڵییه‌ك وتی:"چه‌ند وشه‌یه‌كی نووسراویان نیشاندام، به‌ڵام پێموانییه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نووسیوه‌ هیچ راوێژ و قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شی جینگ بینگ-ی سه‌رۆك كردبێت".

تره‌مپ له‌ وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وت كه‌ ڤایرۆسێكی بیانییه‌، سه‌ره‌تا له‌ چین-ه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، وتیشی:"ئه‌وان ئه‌زانن له‌ كوێوه‌ هێناویانه‌، و هه‌مووش ئه‌زانین له‌ كوێوه‌ هاتووه‌".

ڤایرۆسی كۆرۆنا تا رۆژی 14ی ئازار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 146 هه‌زار و 97 كه‌سی تووشی نه‌خۆشی كردووه‌ و 5 هه‌زار و 437 كه‌سیشی كوشتووه‌. سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ مانگی دیسێمبه‌ری 2019 بۆ شاری وۆهان –ی كه‌رتی هێبی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×