خوێندكاران‌و مامۆستایان دەتوانن بەجل‌و بەرگی كوردیەوە دەوام بكەن
  2019-03-04       2553       

بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت رۆژی 10-3-2019 خوێندكاران‌و مامۆستایان دەتوانن بەجل‌و بەرگی كوردیەوە دەوام بكەن.


ئاوێنە: ئەمرۆ " دوشممە" بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی رۆژی "یەكشەممە" رۆژی جل‌و بەرگی نیشتمانیە‌و قوتابی‌و خوێندكاران‌و مامۆستایان دەتوانن لەو رۆژەدا بە جل‌و بەرگی كوردیەوە بچنە قوتابخانەكانیان.


دەشڵێت "بۆ ڕێزگرتن لە جلوبەرگی سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و نیشاندانی جوانییەکانی پۆشاکی ڕازاوە و جوان و ڕەنگاڵەیی دانیشتوانی هەرێم، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠١٩ ڕۆژی جلوبەرگی نیشتمانییە و قوتابی و خوێندکاران و مامۆستایان دەتوانن لەم ڕۆژەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە، بچنە قوتابخانەکانیان".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×