تەندروستی سلێمانی تەكنیکێکی نوێ بەكاردەهێنێت بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
  2020-03-25     

هاوشێوەی ئەمریكا، لەسلێمانیش تەكنیكی بەكارهێنانی پلازمای خوێنی چاكبوانی كۆرۆنا بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسەكە بەكاردەهێنرێت.

ئاوێنه‌: د.سەباح نەسرەدین، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە ، ماوەی چەند هەفتەیەكە بە گفتوگۆو راگۆرینەوەی زانستی لەگەڵ كۆمەڵێك پزیشكی پسپۆر دەربارەی بەكارهێنانی پلازمای خوێنی چاكبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چارەسەر بۆ تووشبوان، و پاش پەسەندكردنی لەلایەن دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریكی (FDA)، بریاردراوە لەمەودوا ئەم تەكنیكە بەكاربهێنرێت بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتایبەت بۆ ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان ناجێگیر دەبێت، هیواشی خواستووە ئەو تەكنیكە كلاسیكییە سوودی هەبێت.

رونیشیكردۆتەوە، ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە بەرگرییان بەرامبەر ڤایرۆسەكە پەیداكردووە، پلازمایان لێوەردەگێرێت و دەكرێتە جەستەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستییان ناجێگیرە، تا لەو رێیەوە ئەو تووشبوەش بەرگری بەرامبەر ڤایرۆسەكە پەیدا بكات.

 
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×