نیشانەیەکی دیکەی کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دۆزرایەوە
  2020-03-30       2799       
ئەکادیمیای ئۆفتالمۆلۆژی پزیشکی ئەمریکی رایگەیاند، نیشانەیەکی دیکە لە کەسانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەدەر دەکەوێت ئەویش پەمەیی بوونی سپیلکەی چاو و هەوکردنی.

ئاوێنە: لە روونکردنەوەیەکدا ئەکادیمیای ئۆفتالمۆلۆژی پزیشکی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە کە نیشانەیەکی نوێ بەدیکراوە لەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە کە ئەویش بریتییە لە هەوکردنی سپیلکەی چاو و گۆڕینی رەنگەکەی بۆ رەنگی پەمەیی. بەپێی زانیاریی ئەکادیمیای ناوبراو، ئەو نیشانەیە لەناو ٣٠ کەس تەنها کەسێک لێی بەدیدەکرێت.

هاوکات دکتۆرانی ئەمریکی هەڵساون بە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە داتای نەخۆشخانەکانی چین، لەنێویشیاندا لە هەزار و ٩٩ کەس ١٩ کەس ئەو حاڵەتەی لێ بینراوە.

بەپێی دواهەمین ئامارەکان، لە جیهان ٧٢٢ هەزار و ٦٦٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە، هاوکات ٣٣ هەزار و ٩٨٥ کەس گیانی لەدەستداوە و ١٥١ هەزار و ٧٩٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×