ئەوانەی کۆڕۆنا دەگرن، هەستی بۆن‌کردن و چێشتنیان نامێنێت
  2020-04-01       2715       

شارەزایەکی فەرەنسایی دەڵێت، رەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیان بە دەمارەکانی بۆنکردن بگەیەنێت، بەڵام ئەم بۆچوونە هێشتا نەسەلمێنراوە.


ئاوێنه‌: لە کاتێکدا هێشتا لێکۆڵینەوەی زانسیتی هیچ وڵامێکی دروستی بۆئەم دیاردەیە نەدۆزیەوەتەوە، بەڵام پێداچوونەوە بە ئامارەکانی بەریتانیا پێشانی‌دەدات کە هیچکام لە نیشانەکانی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک لەدەست دانی دوو هەستی بۆن‌ کردن و چێشتن دەرنەکەوتوونە.

لە رۆژانی سەرەتای پەتای کۆڤید‌١٩، هەندێک لە نەخۆشان هەستێکی ناخۆشیان لە دەمی خۆیاندا بەدی کردووە و ەپێی ئەو زانیارییانەی کۆکراونەتەوە، زیاتر لە ٦٠ لە سەدی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی کۆڤید١٩، لە رۆژانی سەرەتای گرتنی نەخۆشیەکادا هەستی چیشتنی خۆیان لە دەست داوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×