شەمشەمە کوێرە، بەڵای مرۆڤایەتی!
  2020-04-07     
ئا: د.ئاسۆ محمود

شەمشەمە کوێرە تەنها گیانداری شیردەرە کە بەباشی دەتوانێت بفڕێت، تەنانەت لە زۆربەی باڵندەکانیش باشتر. زیاتر لە ۱۲٠٠ جۆری هەیە کە کێشان لە نێوان (۳_٤)گرام هەتا (۱۷٠٠)گرامە.

ژمارەی شەمشەمە کوێرە لەسەر زەوی نزیک بە یەک بلیۆنە کە گەورەترین ژمارەی شیردەرە لە پاش قرتێنەرەکان ئەم گیاندارە بەراورد بە قەبارەی تەمەنێکی درێژی هەیە کە نزیک بە (۳٠)ساڵ دەژی.

ئەگەر چی چەندین سودی بۆ زەوی هەیە وەک پیتاندنی گوڵی ڕوەکەکان، خواردنی ژمارەیەکی زۆری مێروەکان کە بەم هۆیانەوە ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی هاوسەنگی زەوی. سەرباری ئەوەی زانایان لە هەوڵدان کە چۆن سود لە بێهاوتای سیستەمی بەرگری لەشی ئەم گیاندارە ببینن.

لە ماوەی (٥٠)ساڵی پێشو، شەمشەمەکوێرە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی چەندین ڤایرەسی ترسناکی وەک ( نیپا ، هندرا، ئیبولا، سارس، کۆڤید_۱۹) بوە.

شەمشەمەکوێرە بە تەنها بە هێندەی سەرجەم ئاژەڵەکانیتر لەسەر زەوی توانای گواستنەوەی نەخۆشی بۆ مرۆڤ هەیە.

شەمشەمەکوێرە بەهێزتر لە نەخۆشی ...

بە دەگمەن نەخۆش دەکەوێت، زۆر بە دەگمەن توشی شێرپەنجە دەبێت یان هەر توش نابێت سەرباری ئەو تەمەنە درێژەی هەیەتی.

سیستەمی بەرگری لەشی بە جۆرێکە کە ئەو ڤایرەسانەی کە سەرچاوەی مەترسین بۆ مرۆڤ و شیردەرەکانیتر بە هیچ جۆرێک شەمشەمەکوێرە ناکوژێت،بە پێچەوانەوە بۆتە ناوەندێک بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی بۆ مرۆڤ.

زیاتر لە (۱۳٠)جۆر ڤایرەس لەسەر یان لە ناو لەشی شەمشەمەکوێرە هەیە، بونی ئەم ژمارە زۆرەی ڤایرەس دەگەرێتەوە بۆ ئەو تۆپەڵبون و لێکنزیکبونەوەیە کە هەیانەلە کاتی فڕین و پشوداندا، کەوادەکات میکرۆب و ڤایرۆسی جۆراوجۆر بۆیەکتر بگوازنەوە. پاشان لە ڕێگەی بەرکەوتن و میز و لیک و پاشەڕۆ مرۆڤ و شیردەرەکانیر توشبکەن.

نوێترین دیاری ئەم گیانلەبەرە کۆڤید_۱۹ یە، کە هێشتا دیار نی یە چ بەڵایەکی بۆ مرۆڤایەتی هێناوە، کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی وڵاتی چین، یەکەمجار ڤایرەسەکە لە بازاڕێکی فرۆشتنی گیاندارە ئاویەکان کە شەمشەمەکوێرەشی لێفرۆشراوە بە هۆی چەقۆی ئەوکەسەی لەتی کردوە یان بەهۆی میزی شەمشەمەکوێرەکە کە بەردەستی کەوتوە و پاشان دەستی بۆ لوتی بردوە توشی کۆڤید_۱۹ بوە.

لە داهاتوشدا شەمشەمەکوێرە سەرچاوەی نەخۆشی نوێ دەبێت بۆ مرۆڤ، چونکە سیستەمی بەرگری لەشی وا دەکات ترشە ئەمینەیەکان(ناوکی) ڤایرەس تێبشکێنێت و جۆری نوێ و سیفاتی نوێ لە ڤایرەسەکان پەیداببێت.

تێبینی: ئەم بابەتە سادە داڕێژراوە بۆ ئەوەی کە کەسانی دەرەوەی کەرتی پزیشکی لێی سودمەندبن، دەنا وردەکاری زانستی هەیە.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×