2019-03-14   2765     
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستوودا ده‌گرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به نرخی فرێش به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان، لیژنه‌ی (یه‌ك) له فولکەی مامە ڕیشەی ناوشاری سلێمانی دەستیان به‌سه‌ر (100) کیلۆ گۆشتی هاورده‌كراوی به‌ستودا گرتوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی وبه نرخی فرێش خاوی كردبویه‌وه تا به‌هاوڵاتیان بفرۆشێت.
وتی؛ ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه لێبڵی به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه وخاوكرابویه‌وه و له‌ناو عه‌لاگه و زه‌رفی گه‌وره لە سەر شۆستەی دوکانێکی داخراو دانرابوو، تا بەنرخی گۆشتی خۆماڵی به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت.
وتیشی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌دا گیراوه و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردن هه‌روه‌ها ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و‌پیشه‌دا به‌كار‌هێنراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌كاتی كڕین و بازاڕكردن دا دڵنیا بنه‌وه له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی ده‌یكرن و به‌كاریده‌هێنن له‌هه‌بونی گومان له هه‌ر كاڵاوشمه‌كێك په‌یوه‌ندی به ( 07708677777) بكه‌ن یاخود له‌ڕێی په‌یجی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.