ئاگری نەورۆز لە گردی مامەیارە دەكرێتەوە
  2019-03-17       2374       

ئاگری نەورۆز لە گردی مامەیارە دەكرێتەوە بەمەبەستی ئاگاداربون لە ئامادەكارییەكان و چۆنێتی چالاكییەكانی رۆژانی نەورۆز، ئاوات موحەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی نەورۆزی سلێمانی كۆبوەوە.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: لە كۆبونەوەكەدا باس لە شوێن و چۆنێتی چالاكییەكان كرا، كە بڕیارە لە دوانیوەرۆی رۆژی 20-3 لە گردی مامەیارە بەرێوە ئەچێت‌و و تێیدا مەراسیمەكە بە جلوبەرگی كوردی و گۆرانی مۆسیقای كوردییەوە نمایشت دەكرێت و تەمسیلی كەسایەتییە دیارەكانی كوردستانیش دەكرێت و سرود و مارشی نەتەوایەتی لێ‌ دەدرێت.


هونەرمەند جەزای ساز، ئەندامی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی نەورۆز رایگەیاند لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی ئەمنییە كۆبوینەوە و گفتوگۆمان لەسەر چالاكییە كلتورییەكان كرد كەلە ناوچەیەكی دیاریكراودا لە گردی مامەیارە بەرێوە ئەچێت و تێیدا جلوبەرگی كوردی بە گۆرانی مۆسیقای كوردییەوە نمایشت دەكرێت و تەمسیلی كەسایەتییە دیارەكانی كوردستانیش دەكرێت و سرود و مارشی نەتەوایەتی لێ‌ دەدرێت.


وتیشی "لە هیچ ناوچەیەكی تری سلێمانی بەتایبەت لە شەقامی سالم چالاكی ئەنجام نادەین و تەواوی چالاكییەكانمان لە گردی مامەیارە دەبێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×