قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم ناوچەکانی سعوودیە هەڵگیرا
  2020-04-26       520       

بە بڕیاری  سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە،قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە سەرجەم ناوچەكانی ئەو وڵاتە جگە لە شاری مەككە، بۆ هەشت كاتژمێر، هەڵدەگیرێت.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز بڕیارێكی دەركردووە و بەپێی بڕیارەكە لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە تا ١٣ی مانگی داهاتوو، قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە سەرجەم ناوچەكانی ئەو وڵاتە لە كاتژمێر نۆی بەیانی تا پێنجی ئێوارە بەكاتی ناوخۆ هەڵدەگیرێت.

ئاماژەی بەویشداوە كە ئەو بڕیارە شاری مەككە و ئەو گەڕەكانەی كە پێشتر لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزی و بەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خراونەتە كەرەنتینەوە، ناگرێتەوە.

باس لەوەشكراوە كە لە چوارچێوەی بڕیارەكەدا، رێگە دەدرێت دەست بكرێتەوە بە بەشێك لە چالاكییە ئابووری و بازرگانییەكان لە ٢٩ی ئەو مانگەوە تا ١٣ی مانگی داهاتوو لەوانە فرۆشگا بازرگانی و مۆڵەكان.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە بڕیارەكە كردنەوەی نۆرینگەكانی جوانكاری، سەرتاشخانە، هۆڵەكانی وەرزش، سینەما، قاوەخانە و چێشتخانەكان ناگرێتەوە.

لە ٢٣ی مانگی ئاداری رابردوو و لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتوچۆكردن لە سەرجەم ناوچەكانی سعوودیە بۆ ماوەی ٢١ رۆژ قەدەغەكرا و دواتر لە ١٢ی ئەم مانگە تا كاتێكی نادیار درێژكرایەوە.

تا ئێستا لە سعوودیە، ١٦ هەزار و ٢٩٩ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون كە١٣٦یان گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٢١٥یشیان چاكبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×