به‌رپرسێكی باڵای کۆریای باکور: کیم جونگ ئون لە ژیاندایە و رەوشی تەندروستیشی جێگیرە
  2020-04-26       761       
راوێژکاری سیاسەتەکانی دەرەوەی رێبەری کۆریای باکور رایگەیاند، کیم  جونگ ئون، رێبەری کۆریای باکور لە ژیاندایە و رەوشی تەندروستیشی جێگیرە.

ئاوێنه‌: جۆنگ ئین مون، راوێژکاری سیاسەتەکانی دەرەوەی کیم جونگ ئون، رێبەری باڵای کۆریای باکور لەمیانەی لێداوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی رایگەیاند، “هەڵوێستی حکومەتی کۆریای باکور جێگیرە، کیم ئون جونگ لە ژیاندایە و تەندروستیشی باشە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کیم لە 13ی ئەم مانگەوە لەناوچەی ونسان نیشتەجێیە و هیچ جموجۆڵێکی وەهای نەکردوە، کە گومان لەسەر خراپونی رەوشی تەندروستی ئەو دروستبکات.

ماوەی دو هەفتەیە میدیا فەرمییەکانی کۆریای باکور هیچ راپۆرتێکیان لەبارەی چالاکییەکانی کیم جونگ ئونەوە بڵاونەکردەوەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە میدیا جیهانییەکان بەردەوام باس لە دەنگۆی تێکچونی رەوشی تەندروستی رێبەری کۆرۆیای باکور دەکەن.

دوێنێ شەممە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی باڵای نزیک لە روداوەکەوە، کە لەبەر هەستیاری بابەتەکە نەیانویستبو ناوی خۆیان ئاشکرابکەن رایگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتی، ئەندامێکی دیاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی چین لە پەکینەوە بەرەو پۆنگ یانگ بەڕێکەوتوە، بۆ نزیکەوە ئاگاداربون لە رەوشی تەندروستی کیم ئون جونگ، رێبەری باڵای کۆریای باکور.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×