2020-04-28   483     
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی کیم جۆنگ ئون هەیە، بەڵام نازانێت ئێستا لە کوێیە.
ئاوێنە: ترەمپ، هیوای تەندروستیەکی باش بۆ کیم جۆنگ ئون دەخوازێت و دەشڵێ رەنگە لە داهاتووێکی نزیکدا شتێک لەبارەی کیم جۆنگ ئون ببیستین.
دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: “بەڵی من زانیاری زۆر باشم لایە، بەڵام ناتوانم ئێستا باسی بکەم، تەنیا هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ دەخوازم، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون هەیە، ئەگەر من سەرۆک نەبوومایە، ئەوا ئێستا لە شەڕدا بووین لەگەڵ کۆریای باکوور. ئەو پێشبینی شەڕی دەکرد”.
وتیشی: “هیوادارم تەندروستی باش بێت، نازانم ئێستا ئەو چی دەکات، ئێستا کەم قسە دەکات. رەنگە لە داهاتووێکی نزیکدا شتێک لەبارەی کیم جۆنگ ئون ببیستین. بەڵام کەس نازانێت ئێستا کیم لە کوێیە”.