برێك خواردنی ماوە بەسەرچو لەناو دەبرێت
  2019-03-19       1739       

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەشی چاودێری ئاسایشی سلێمانی لە كۆگایەكدا لەناوچەی پیشەسازی  دەستیان گرت بەسەر بڕێكی زۆر خواردنی ماوەبەسەرچوودا و دوای دەست بەسەراگرتنی سەرجەمی لەناوبرا.

 
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند : لەسەر زانیاری بەشی چاودێری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كە درابوو بە لیژنەهاوبەشەكان , هەریەك لە لیژنەكانی " رێستۆرانت و لیژنەی 2  و لیژنەی گۆگاكان" بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و لە ئەنجامدا لە كۆگایەكدا لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی نزیكەی "300" كلیۆگرام خواردنی ماوە بەسەرچوو كە پێكهاتبوو لە "بیبەری توونی خۆشكراو , زەیتوون , خورما, هەمبەرگر" .



سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی : سەرجەم مەوادە بەسەرچووەكان لەناوبران و خاوەنی شوێنەكەش رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×