چەند رێگەیەک بۆ بۆنخۆشی دەم لە کاتی بەڕۆژووبوون
  2020-05-02       2397       

پاک راگرتنی ناو دەم لە مانگی رەمەزان شتێکی زەحمەتە، بۆیە هەندیک گرفت هەیە رووبەرووی دەبینەوە کە ئەویش ناخۆشی بۆنی دەمە. لە خوارەوە هەندێک رێگە هەیە بۆ پاراستنی ناخۆشی بۆنی دەمت لەکاتی بەرۆژووبوون.

ئاوێنه‌: پاراستنی بۆنی دەم لەدوای فەتار کردنەوە:
زۆر خواردنەوەی شلەمەنی: تەمی وشک دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆش.
١- کەمکردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە رێژەیەکی زۆر لە کافایین لەخۆ دەگرێت: بۆ نموونە قاوە.
٢- دوورکەوتنەوە لە خواردنی سیر و پیاز لەگەڵ بەهاراتی تیژ.
٣- پاککردنەوەی دەم دوای هەر خواردنێک: پاککردنەوە تەنها پەیوەست نییە بە ددانەکان، بەڵکو دەبێت رووی زمانیش پاک بکەیتەوە.
٤- چارەسەرکردنی کێشەی تایبەت بە گۆشتی ددان و هەوکردنەکان.
٥- شوستنی دەم بە فلچە و مەعجونی ددان.
٦- بەرێگەی ساردانکردنی دکتۆر، بەلاوەنانی سەرجەم ئەو کیلسە نیشتووانەی سەر ددانەکان.
٧- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان کە یەکێکە لە ناخۆشکردنی بۆنی دەم.

پاراستنی بۆنی دەم لەکاتی بەرۆژووبوون:
١- بەکارهێنانی فڵچەی ددان یاخود سیواک لە کاتی بەڕۆژووبوون بە بەردەوامی.
٢- پاککردنەوەی نێوان ددانەکان بە داوی تایبەت و غەرغەرەکردنی دەم.
٣- سووربوون لەسەر پاکراگرتنی زمان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×