سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی ئێران: ئاماده‌ین بۆ ڕوبەروبونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاوكاری وڵاتانی دراوسێ بكه‌ین
  2020-05-02       711       

سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران ئامادەیی هێزەكەی راگەیاند بۆ هاوكاری ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت رووبەرووی كۆرۆنا ببنەوە.

ئاوێنه‌: محه‌مه‌د باقری، سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند : " هێزە چەكدارەكانی ئێران ئامادەیی خۆی نیشانداوە هاوكاری و ئەزمون و كادرە پێشكەوتووەكان پێشكەشی وڵاتانی دراوسێ بكات".

بەپێی ئەو راگەیەنراوەی وەزیری بەرگری ئێران بڵاوی كردۆتەوە ، ئێران ئامادەیە لەرووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا هاوكاری ئازەربایجان و ئەڤغانستان و پاكستان و عومان و قەتەر و كوێت و سوریا و لوبنان بكات، لەسەرووی هەموویانەوە عێراق.

هاتووە :" ئێران سەركەوتووانە مامەڵەی لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد ، بۆیە ئەگەر وڵاتان نەتوانن بەباشی رووبەرووی پەتاكە ببنەوە دەبێتە هەرەشەكی جدی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانیان".
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×