لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا هیچ توشبویه‌كی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان تۆمارنه‌كراوه‌
  2020-05-15       1384       
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وەزارەتی تەندروستی، لەماوه‌ی‌ ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا هیچ توشبویه‌كی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان تۆمارنه‌كراوه‌.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا (١١٥٧) پشکنین ئەنجامدراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٧١) هەولێر، (٤٥٩) سلێمانی، (٢٢٧) دهۆك، (٠) هەڵەبجە دەرەنجام هیچ توشبوی نۆێ لەهەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، کۆی گشتی توشبووان بەڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەهەرێمی کوردستان (٣٩٧) توشبووه‌، لەنێویاندا (٥) مردن هەیەو (٣٧٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (١٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.



ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٨١)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٩٠٨) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١١٢) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٥٢٧) لە هەولێر، (١٨٥) لە سلێمانی، (٣٩٩) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٧٩٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٢٩٨) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٥٧) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٧١) هەولێر، (٤٥٩) سلێمانی، (٢٢٧) دهۆك، (٠) هەلەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٨٥٦٣) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ی ئایاری ٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×