عێراق.. یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ئەنفلوەنزای باڵندە تۆماركرا
  2020-05-16     

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلوەنزای باڵندە-ی لە كێڵگەیەكی پەلەوەریی پارێزگای نەینەوا راگەیاند.

لەوبارەوە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، حەمید نایف راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە فەرمانگەی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە “H5N8″ی لە یەكێك لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی بەرهەمهێنانی هێلكە لە پارێزگای نەینەوا تۆماركردووە.

ئاماژە بەوەیشدراوە كەدەستبەجێ دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پلانی نیشتمانی و سەرجەم بەرهەمەكانی نێو كێڵگەكە سووتێنراون و لەناوبراون، هەروەها قەدەخەی هاتووچۆیش بۆ كێڵگەكە قەدەغەكرا و باس لەوەشكراوە، ئەو كێڵگە پەلەوەرییەی كە حاڵەتە تووشبوونەكەی بە ئەنفلوەنزای باڵندە-ی تیایدا تۆماركراوە ناوچەیەكی دابڕاوە و هیچ كێڵگەیەكی پەلەوەری دیكە لە دەورووبەرییدا نییە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو كە هەموو رێوشوێنێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكە گیراوتەبەر و رایگەیەندراوە كە ئەو نەخۆشییە یەكیكە لە نەخۆشییە گوازراوەكان، كە لە رێگەی باڵندە كۆچەرەكانەوە لە دەرەوەی وڵات دەگوازرێتەوە و ئێستا ئەو پەتایە لە ٣٨ وڵاتی جیهاندا تۆماركراوە.

لە كۆتاییدا داوا لە سەرجەم خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان كراوە كە بە وردی چاودێری رەوشەكە بكەن و لە كاتی گومان كردن بە هەر حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە ئەنفلوەنزای باڵندە، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكەنەوە، بۆ ئەوەی رێكاری پێویست لە پێناو رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە بگرنە بەر.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×