لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر عه‌لی بابای ره‌نگ كراودا ده‌گرن كه شیاوی خواردن نیه.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی (سێ)ی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر عه‌لی بابادا گیراوه كه به لیمۆدۆزی و ره‌نگكردنی ئاماده‌كراوه بۆ فرۆشتن.
وتی؛ پێشتر لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت هه‌موو ئه‌و فڕن و شوێنانه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه لیۆمۆزی زۆر و ره‌نگ به‌كارنه‌هێنن له‌كاتی ئاماده‌كردنی چه‌ره‌ساتدا.
وتیشی؛ له‌پشكنین ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ره‌نگه‌ی له ئاماده‌كردنی چه‌ره‌ساته‌كاندا به‌كاری ده‌هێنن له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا ده‌نیشێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌مانی به‌رگری له‌ش دروست ده‌كات.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی داوا له دایكان و باوكان ده‌كات ئاگاداری ئه‌و جۆره خۆراكانه بن منداڵه‌كانیان له فرۆشگای خوێندنگاكان یاخود دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن، له‌كاتی هه‌بوونی خۆراكی نه‌شیاو و ماوه‌به‌سه‌رچوودا له‌ڕێی ژماره (07708677777) لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
ئازاد نه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد؛ ته‌واوی ئه‌و بڕه باباعه‌لیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاریی یاسایی ده‌كرێته‌وه