دو هەزارو 819 كەسی دیكە لە ئێران توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-29       222       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، دو هەزارو 819 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 50 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتەكە ئاشكرایكرد: بە تۆماركردنی ئەو حاڵە نوێیانە كۆی گشتی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 165 هەزارو 668 توشبو و كۆی ئەوانەشی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە حەوت هەزارو 677 كەس.

بەپێی قسەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تاوەكو ئێستا 114 هەزار و 931 توشبوی ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ئەوەشی خستەڕو كە دو هەزارو 547 توشبوی كۆرۆنا دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×