2020-06-02   703     
هێرشێكی چه‌كداریی بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له ویلایه‌تی داکۆتای باکوور باکووری ئه‌مریكا، كوژرانی دوو سه‌ربازی لێكه‌وته‌وه.
ئاوێنه: له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی گراند فۆركس-ه‌وه له ویلایەتی داکۆتای باکوور بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، ”له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـله له بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی له كاته‌كانی به‌یانییدا، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه دوای هێرشه‌كه كه ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٤:٣٠ خوله‌ك ئه‌نجامدرا، ره‌وشی بنكه سه‌ربازییه‌كه كۆنترۆڵكراوه، ئاسایشی كارمەن‌ده‌كانی دیكه ده‌سته‌به‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه لێكۆڵینه‌وه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و ناوی ئه‌و سه‌ربازانه‌شی کوژراون له پاش ٢٤ كاتژمێر راده‌گه‌یه‌ندرێن و زانیاریش ده‌خرێته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له كوێوه هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر بنكه ئاسمانییه‌كه و ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ده‌ستگیركراوه یان نا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ڕی فەرمی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی گراند فۆركس-دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا درۆنه‌كانی RQ-4 Global Hawk كه شه‌و و رۆژ له به‌رزایی زۆر زانیاری هه‌واڵگریی ده‌ستده‌خه‌ن له پێگه‌ی ناوه‌ندن.