به‌هۆی ‌وه‌رگه‌ڕانی زرێپۆشێكی توركیا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداو حه‌وتی دیكه‌ش برینداربون
  2020-06-02       248       

له‌ ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی له‌ قه‌زای په‌رواری سه‌ربه‌ پارێزگای سێرت، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا و حه‌وتی دیكه‌یش بریندار بوون.

ئاوێنه‌: به‌پێی زانیارییه‌كان، زرێپۆشێك كه‌ ژ‌ماره‌یه‌ك له‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌‌ كاتی نۆره‌گۆڕینیان هاتووه‌ هه‌ڵگرتبوو له‌ قه‌زای په‌رواوری له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌دا،دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا و حه‌وتی دیكه‌یش بریندار بوون و برینداران به‌ هه‌لیكۆپته‌ر گواسترانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سێرت.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×