ژنێك لەماوەی كەمتر لەمانگێكدا دوجار منداڵی دەبێت
  2019-03-29     

ژنێك لە بەنگلادیش جمكێك(دوانەیەك)ی بو ئەوەش دوای نزیكەی مانگێك لە لەدایكبونی منداڵی یەكەمی، ژنەكە دو منداڵدانی هەیەو تەمەنی 20 ساڵە.

ئاوێنە: شیلا بودار، پزیشكی نەخۆشییەكانی ژنان، بە بی بی سی راگەیاند، ژنەكە ناوی "ئەریفا سوڵتانە"یەو تەمەنی 20 ساڵە، لەكۆتایی مانگی شوباتدا منداڵێكی بوە، بەڵام دوای 26 رۆژ، پاش ئەوەی هەستی بە ئازار كردوە لە سكیدا جارێكی دیكە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

پزیشكەكان بۆیان دەركەوتوە كە ئەو ژنە دو منداڵدانی هەیەو هێشتا سكی بە جمكێك(دوانە) پڕە، بۆیە نەشتەرگەرییەكی گەورەی بەپەلەی بۆ ئەنجام درا.

دوانەكە بەتەندروستییەكی باش و بەبێ هیچ نیشانەیەكی لاوەكی یاخود كێشەی تەندروستی لەدایكبون.

ئەریفا، منداڵی یەكەمی لە نەخۆشخانەی كۆلێژی پزیشكی كۆلنا لە ناوچەی كۆلنای بەنگلادیش بوە.

بەڵام بەپێی قسەی پزیشكی نەخۆشییەكانی ژنان كە نەشتەرگەرییە گەورەكەی بۆ ئەو ژنە ئەنجامداوە، ئەریفا تەنها دوای 26 رۆژ، دادی بوە بەدەست ئازاری سكییەوەو بەوهۆیەوە رۆژی 21ی مارس گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "ئەلدین" لەناوچەی جەیسور.

شیلا بودار وتویەتی"كاتێك نەخۆشەكە هێنرا سۆنەرمان بۆ كردو بینیمان دوانەیەك لەسكیدایە."

وتوشیەتی"توشی سەرسوڕمان و شۆكێكی زۆر بوین، پێشتر شتی وام نەدیوە."

ئەو پزیشكە باسی لەوە كردوە كە ئەریفا و هاوسەرەكەی "زۆر هەژارن" پێش لەدایكبونی منداڵی یەكەمی هیچ پكشنێكیان بە سۆنەر ئەنجام نەداوە.

وتوشیەتی"نەیدەزانی دو منداڵی دیكە لەسكیدایە...نەشتەرگەرییەكی گەورەمان بۆ ئەنجامداو دوانەكە لەدایكبون كە كچ و كوڕێكن."

دوای چوار رۆژ ئەریفا لەگەڵ دو منداڵەكەی نەخۆشخانەی بەجێهێشتوە.

پزیشكێكی خەڵكی سەنگافورە باسی لەوە كردوە كە بونی دو منداڵدان لە ژنێكدا شتێكی دەگمەن نییە وەك ئەوەی خەڵكی بیری لێدەكەنەوە.

وتوشیەتی"ئەگەر ئەو ژنە پێشتر پكشنینی ئەنجام بدایە، زۆر رون دەبو كە دو منداڵدانی هەیە. بەڵام ئاشكرایە كە ئەو دو هاوسەرە خەڵكی ناوچەیەكی گوندین، كە پكشنینی سۆنەری لێ نییە."

ئەریفا، دایكی دوانەكە، رایگەیاندوە كە زۆر خۆشحاڵە بە بونی منداڵەكانی بەڵام ترسی ئەوەی هەیە كە ئەمە گوشاری دارایی لەسەر خێزانەكەیان زیاد بكات.

هاوسەرەكەی ئەریفا، موچەی مانگانەكەی نزیكەی 6 هەزار تاكا-یە كە دەكاتە 95 دۆلار.

لەگەڵ ئەوەش وتویەتی"ئەوە موعجیزەیەكە لەلایەن خواوە كە هەمو منداڵەكانم تەندروستییەكی باشیان هەیە، ئەوپەڕی هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی ئاسودە بن."


زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×