2020-06-12   2294     
زانایانی توركیا یه‌كه‌مین ده‌رمانی نیشتمانیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێش خست‌و له‌ئێستاشدا ده‌رمانه‌كه له‌قۆناغی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تدایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی‌و ته‌كنه‌لۆژیای توركیا رایگه‌یاندووه، دوای به‌رهه‌مهێنانی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردنی چاودێری چڕی نیشتمانی له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی توركیاوه، یه‌كه‌مین ده‌رمانی نیشتمانی به ناوی Favipiravir بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێش خراوه‌و له‌ئێستاشدا ده‌رمانه‌كه له‌قۆناغی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تدایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌رمانه له‌لایه‌ن تیمێكی ٣٢ كه‌سی له ماوه‌ی ٤٠ رۆژدا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، توبیتاك، زانكۆی ئیستانبوڵ مه‌دیپۆل و كارگه‌ری ده‌رمانی ئاتابای به‌رهه‌م هێندراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رمانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له‌سه‌ر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تاقی كراوه‌ته‌وه.