چارەسەری توشبووانی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبه‌ریتانیا ڕاگەیەندرا
  2020-06-16     

ئەمڕۆ دەرمانی ( Dexamethasone )وەك چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبه‌ریتانیا ڕاگەیەندرا.

ئاوێنه‌، د. دانا حەمەعەزیز- بەریتانیا: دەرمانی ( Dexamethasone) لەکڵاسی هۆرمۆنی ستیرۆیدەو لەگلاندی (adrenal cortex)ی سەر بڕبڕەی پشت بەرهەم ئەهنرێ.

هەردو پرۆفێسەر (مارتن لاندرەی)و (پیتەر هۆبی) کە سەرکردایەتی تیمی لیکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەکەن لەزانکۆی ئۆکسفۆرد، (Dexamethasone) یان وەك چارەسەرێکی گرنگ بۆ بەرکەوتوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە.

زاناکانی به‌ریتانیا ڕایانگەیاندووه‌، بڕێکی نزم لەچارەسەری ستێرۆید، ڕێگەیەکی گرنگە بۆ جەنگین دژی ڤایرۆسی کۆرۆناو بەڕێژەی لە ٣٣% ئەو بەرکەوتوانە لەمردن ڕزگار ئەکا کە لەڕێگەی دەزگای میکانیکی (ventilator)وە هەناسە ئەدەن، هەروەها بەڕێژەی لە ٢٠% ژیانی ئەوکەسانە ڕزگار ئەکا کە لەڕیگەی ئۆکسجینی دەستکردەوە هەناسە ئەدەن.

به‌وته‌ی‌ زاناکان، چارەسەکە زۆر هەرزانەو تەنها پینچ پاوەندی بریتانی تێئەچێ و بەئاسانی لەوڵاتە هەژارەکاندا بەردەستە.

هاوكات مات هانکۆک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەتویتێكدا نوسیویەتی، "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوەی سەرکەوتو بۆ ڤاکسینی کۆڤید19 رادەگەیەنم".



زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×