نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە
  2020-06-23       637       

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ نرخى نەوت لە بازارەکانى جیهاندا بەرزترین ئاستى لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا تۆمارکرد، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٣ مامەڵەى پێوەکرا، هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمەریکیش بە ٤٠ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا و لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەراستدا بەشێوەیەکى خێرا، نرخى نەوت نزمترین ئاستى لە ماوەى ١٨ ساڵى رابردودا تۆمار کرد و نرخى یەک بەرمیل نەوت بۆ خوار ٢٠ دۆلار دابەزى ، ئەوەش نزمترین ئاستى نرخى نەوت بوو لە دواى ساڵى ٢٠٠٣وە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×