د. سامان به‌رزنجی: موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت
  2020-06-23       792       
وەزیری تەندروستی حكومه‌تی‌ هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت.

ئاوێنه‌: د. سامان به‌رزنجی‌، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، موچەی وەزارەتی تەندروستی ئامادەیەو وەزارەتەکەیان یەکەم وەزارەت دەبێت بۆ وەرگرتنی موچە.

سەبارەت بەکاتی دابەشکردنی موچە، وەزیری تەندروستی وتی، "سبەی یاخود دو سبەی دەبێت".

زیاتر له‌ 60 رۆژه‌ پزیشكان‌و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ زۆربه‌ی‌ پزیشكان‌و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ بایكۆتی‌ ده‌وامیان كردووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×