حکومەتی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ٥ پاپۆڕوانی ئێرانی
  2020-06-25       518       

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، پێنج پاپۆڕوانی ئێرانیی بە هۆی گواستنەوەی بەنزین لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزوێلا خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.

ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەکدا کە پێگەی ئینترنێتیی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاوی‌کردووەتەوە گوتراوە، ئەم پێنج کەسە یەک و نیو ملیۆن بەرمیل بەنزین و بەرهەمی نەوتییان لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزوێلا گواستووەتەوە.

حکومەتی ئەمریکا ئەم هەنگاوەی وەک پشتگیریکردنی رژێمی مادۆرۆ لە ڤەنزوێلا لێکداوەتەوە

"عەلی دانایی کنارسەوری"، "موحسێن گەوهەردێهی"، "عەلیرەضا رەهنەوەرد"، :رەزا وەزیری" و "حەمید‌رەزا یەحیازادە"، ئەو پاپۆڕوانان کە خراونەتە لیستی ئەم گەمارۆیانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×