میسر.. ژمارەی گیانلەدەستداوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
  2020-06-25       290       

له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٥ تووشبووی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و ٤٢٠ حاڵه‌تی نوێش تۆمار كراون.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی میسر رایگه‌یاند له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٥ تووشبووی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و ٤٢٠ حاڵه‌تی نوێش تۆمار كراون.

به‌م جۆره‌ش تاكو ئێستا، دوو هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س به‌مهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته،‌ ٥٩ هه‌زار و ٥٦١ حاڵه‌ت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ١٥ هه‌زار و ٩٣٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×