2019-04-04   2694     
قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه تۆ‌و و ده‌رمانی به‌خێوكردنی رووه‌ك ده‌فرۆشن، ده‌رچووی زانستی كشتوكاڵی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانیان بكات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت بڕێكی زۆر مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوبراوه.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایشی ئابووری، كشتوكاڵ، ڤێتێرنەری، شارەوانی، باخچەكانی سلێمانی، سەندیكاكانی ئەندازیارانی كشتوكاڵی، پزیشكانی ڤێتێرنەری، فرۆشیارانی كەلوپەلی كشتوكاڵ و لیژنەی باڵای بەدواداچوونی نوسینگە كشتوكاڵییەكان، كۆبوه‌وه.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه بێستون علی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی كۆمپانیا و نوسینگه كشتوكاڵیه‌كان رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاری نوسینگه و كۆمپانیا و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی تۆ‌و و ده‌رمانی به‌خێوكردنی رووه‌ك و كشتوكاڵ ده‌فرۆشن له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك دراوه، كه ده‌بێت به مه‌رج بۆ شوێنه‌كان و پێویسته پێوه‌ی پابه‌ندبن، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه.
وتی؛ یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه پێوسته هه‌موو ئه‌و شوێنانه پابه‌ندبن پێوه‌ی، هه‌بونی ده‌رچوانی به‌شه كشتو‌كاڵییه‌كانه له شوێنه‌كه و سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆژه‌كانیان تا به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستی رێنماییه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ جوتیارن و هاوڵاتیان رونبكه‌نه‌وه.
وتیشی؛ به ره‌زامه‌ندی پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌ی كۆمپانیا و نوسینگه كشتوكاڵیه‌كان سه‌ردانی نوسنگه و كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاری سلێمانی ده‌كات به‌مه‌ش لیژنه‌كه رێگری فرۆشتنی ده‌رمانی قڕكه‌ر و مادده‌ی خراپ ده‌كات.
ئه‌وه‌ی رونیكرده‌وه؛ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی بەدواداچوونی نوسینگە كشتوكاڵییەكان، ده‌ستی به‌سه‌ر (20) تۆن مادده‌ی نه‌ناسراو و قڕكه‌ردا گرتووه، كه‌ئێستا ئه‌و مادده زیان به‌خشانه تا راده‌ی كۆتایی هێنان به فرۆشتنی له سنوری پارێزگای سلێمانی، كه‌میان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ به‌راورد به شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كه‌مترین مادده‌ی قڕكه‌ر هاتۆته شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری كۆمپانیای لاڤارج و له‌شوێنی تایبه‌تی دور له شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ناوبراوه.