تەندروستی جیهانیی داوای زیاتر لە 31 ملیار دۆلار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی‌ كۆرۆنا
  2020-06-26     
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی -WHO- رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێویستی بە 31 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار هەیە لەماوەی 12 مانگی داهاتودا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی‌ تاقیکردنەوەکان‌و بەرهەمهێنانی ڤاکسینی‌ دژی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا.

ئاوێنه‌: ڕێکخراوەکە رایگه‌یاندووه‌، تا ئێستا 3 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار کۆکراوەتەوەو هێشتا 27 ملیارو 900 ملیۆن دۆلار ماوە کە 13 ملیارو 700 ملیۆنی ئەو بڕە پارەیە دەستبەجێ پێویستە.

داواکارییەکەی WHO لەکاتێکدایە كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ به‌نیازه‌ 500 ملیۆن تاقیکردنەوەو 245 ملیۆن کۆرسی چارەسەرکردن هەتا ناوەڕاستی ساڵی 2021 بگەیەنێت بەوڵاتانی هەژارو مامناوند.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی لەگەڵ ڕێکخراوە هاوپەیمانەکانی دروستکردنی دەرمان، سەنتەرێکیان بە ناوی ACT-Accelerator پێکهێناوە بۆ خێراکردنی توێژینەوەو چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەبارەت بەکارەکانی ئەو ناوەندەی کە لەمانگی 4 بۆ خێراکردنی کارەکان دامەزرا، WHO و گروپە تەندروستییە جیهانییەکان دەڵێن، پەتای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان کەس و زیان گەیاندن بەئابوری جیهان.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، تێچونی تەواوی کارەکانی ACT-Accelerator زۆر لەو پارەیە کەمترە کە سندوقی بانکی جیهانی دەڵێت مانگانە ئابوری جیهانی لەدەستیدەدات بەهۆی پەتای کۆرۆناوە.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×